کەشناسی عێراق پێشبینی دەکات کە لە هەرێم باران ببارێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای چەند ڕۆژی داهاتوو ڕاگەیاند و سەبارەت بە هەرێم ئەوەخراوەتەڕوو کە سبەینێ پەڵەهەور دەبێت و بەرزترین پلەی گەرماش لە دهۆک دەبێت کە دەگاتە 31ی سیلیزی.
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی پێشبینی دەکات، رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم ھەفتەیە ناوچەکانی باکوری ھەرێم بکەونە ژێر کاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆیەکی ئەوروپا و شەپۆلێکی پچر پچری بارانبارین ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای دھۆک و ھەولێر دەگرێتەوە و تا ئێوارەی پێنج شەممە بەردەوامی دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو کە ڕۆژی چوارشەممە نمەباران دەبارێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت و کەشوهەوای پێنجشەممەش هاوشێوە دەبێت.
لە لایەکی دیکەشەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک.