دوێنێ پێنجشه‌ممه، 8ـی حوزەیرانی 2023، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێم، پێشوازى له ئەلينا رۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئه‌مريكا له عێراق كرد و بەگوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێم، له كۆبوونه‌وه‌کەیاندا پرسى بودجه‌ى گشتيى عێراق تاوتوێ كرا و له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆكى هه‌رێم “جه‌ختى له‌سه‌ر گرنگيى تێپه‌ڕاندنى كرده‌وه به شێوه‌يه‌ك كه به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى هه‌موو ناوچه و پێكهاته‌كانى عێراق و مافه‌كانى هه‌رێم ره‌چاو بكات و ببێته مايه‌ى بووژانه‌وه‌ى كار و ئابوورى و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارييه‌كان.”
له بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەیاندا، بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێم، هەردوولا بيروڕايان لەباره‌ى پرسى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان له هه‌رێم گۆڕييه‌وه و هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێم بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن خرانه ڕوو.
لەو بارەیەوە، بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێم “سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌موو رێكارێكى پێويست ده‌گيرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى له كاتێكى گونجاو‌دا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت.”
له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، “په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، رۆڵ و كاريگه‌ريى لايه‌نه سياسييه‌كان له پرۆسه‌ى سياسيى عێراقدا و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، خرانه به‌ر باس.”