دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی دووه‌می كه‌رخی به‌غداد، كاندیدێكی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دوورخسته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی به ده‌ستكه‌وتی دارایی ده‌نگده‌رانی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاند له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگی پێبده‌ن.
به‌گوێره‌ی بڕیارێكی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی دووه‌می كه‌رخی به‌غداد، تۆمه‌تبار بڕێك پاره‌ی وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كارهێناوه جگه له فریودانی ده‌نگده‌ران به دامه‌زراندن له داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت یان وه‌رگرتنی قه‌رز یان مووچه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی له به‌رامبه‌ر مسۆگه‌ركردنی ده‌نگه‌كان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كه بڕیاره له ١١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ ئه‌نجامبدرێت.
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی پابه‌ندبوون به یاسا كارپێكراوه‌كانی ڕێكخستنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها ڕێنماییه‌كیشی بۆ سه‌رجه‌م دادگاكان ده‌ركردووه كه سازش له‌سه‌ر هیچ دیارده‌یه‌ك نه‌كه‌ن كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی و شه‌فافیه‌تی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌بێت.
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری له ٢٢ـی تەمووزی ٢٠٢٥ به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ر فایه‌ق زیدان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری، به ئاماده‌بوونی دادوه‌ره‌كان و جێگرانی سه‌رۆكی دادگای فیدراڵی و سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ده‌ستپاكی و ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی كۆمسیۆن و نوێنه‌رانی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا.
له میانی دیداره‌كه‌دا جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستی چاره‌سه‌ركردنی دیارده نه‌رێنییه‌كان كرده‌وه كه په‌یوه‌ستن به به‌كارهێنانی نایاسایی پاره‌ی سیاسی له‌لایه‌ن هه‌ندێك لایه‌ن و كاندیده‌وه.