کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە هەولێری پایتەخت ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند، کە بە گوێرەی ئەو ئەنجامانەی بڵاویکردووە لیستە براوەکان لە هەر چوار بازنەکەی هەڵبژاردن بەم شێوەیەن:
بازنەی هەولێر 669,273 دەنگی دروست هەبووە، کۆی کورسییەکانی بازنەکە 34 کورسییە کە 22ی بۆ پیاوان و 10ی بۆ ئافرەتان و دوو کورسیشی بۆ پێکهاتەکانەی تورکمان و کریستیانە و دەنگ و کورسییەکان بەمشێوەیە:
لیستی 190 پارتی دیموکراتی کوردستان 347,786 دەنگ – 17 کورسی
لیستی 129 یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 111,102 دەنگ – 6 کورسی
لیستی 157 جووڵانەوەی نەوەی نوێ 104,222 دەنگ – 5 کورسی
لیستی 148 یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان24,178 دەنگ – 1 کورسی
لیستی 161 ڕەوتی هەڵوێست 16,871دەنگ – 1 کورسی
لیستی 147 کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 20,265 دەنگ – 1 کورسی
لیستی 169 بەرەی گەل 9,776 دەنگ – 1 کورسی
ژمارەی کاندید 229 ڕامی نووری عودیش دانیال 6753 دەنگ کورسی پێکهاتەی کریستیان
ژمارەی کاندید 208 مونا نەبی نادر عەبدوڵڵا 3666 دەنگ کورسی پێکهاتەی تورکمان
بازنەی دهۆک 548,015 دەنگی دروست هەبووە، کۆی کورسییەکانی بازنەکە 25 کورسییە کە 16ی بۆ پیاوان و 8ی بۆ ئافرەتان و یەک کورسیش بۆ پێکهاتەی کریستیانە، بەمشێوەیە:
لیستی 190 پارتی دیموکراتی کوردستان 402152 دەنگ – 18 کورسی
لیستی 148 یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان 42732 دەنگ – 2 کورسی
لیستی 157 جووڵانەوەی نەوەی نوێ 46631 دەنگ – 2 کورسی
لیستی 129 یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 28557 دەنگ – 1 کورسی
لیستی 161 ڕەوتی هەڵوێست بازنەی 8438 دەنگ – 1 کورسی
ژمارەی کاندید 213 جیمس حسدو هیدو داود 5535 دەنگ – کورسی پێکهاتەی کریستیان
بازنەی سلێمانی 626224 دەنگ دروست هەبووە، کۆی کورسییەکانی بازنەکە 38 کورسییە کە 25ی بۆ پیاوان و 11ی بۆ ئافرەتان و دوو کورسیشی بۆ پێکهاتەکانەی تورکمان و کریستیانە و دەنگ و کورسییەکان بەمشێوەیە:
لیستی 129 یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 257359 دەنگ – 15 کورسی
لیستی 157 جووڵانەوەی نەوەی نوێ 136447 دەنگ – 8 کورسی
لیستی 190 پارتی دیموکراتی کوردستان 57659 دەنگ – 3 کورسی
لیستی 148 یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان 42807 دەنگ – 3 کورسی
لیستی 161 ڕەوتی هەڵوێست 29416 دەنگ – 2 کورسی
لیستی 147 کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 36707 دەنگ – 2 کورسی
لیستی 169 بەرەی گەل 20355 دەنگ – 1 کورسی
لیستی 114 بزووتنەوەی گۆڕان 9736 – 1 کورسی
لیستی 133 هاوپەیمانیی هەرێمی کوردستان 8399 دەنگ – 1 کورسی
ژمارەی کاندید 207 دانا ئامانج نجیب شەمعون پێکهاتەی کریستیان
ژمارەی کاندید 228 نەجدەت نووری محەممەد عەرەب پێکهاتەی تورکمان
بازنەی هەڵەبجە 38,936 دەنگی دروست هەبووە، کۆی کورسییەکانی بازنەکە 3 کورسییە کە 2ی بۆ پیاوان و 1 کورسی بۆ ئافرەتانە و دەنگ و کورسییەکان بەمشێوەیە:
لیستی 129 یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 12,530 دەنگ – 1 کورسی
لیستی 148 یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان7847 دەنگ – 1 کورسی
لیستی 190 پارتی دیموکراتی کوردستان 4940 دەنگ – 1 کورسی