مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی لە پەیامێکدا رایگەیاند، دڵنیایه هەموو ئەندامانی یەکێتی جگە لهوانهی “كهرامهتی خۆیان فرۆشتوه” خەمێکی گەورەیان لە ئەنجام و بنەمای کۆنگرەکە هەیە، دهشڵێت، “ئەوانەی لە کۆنگرەی پێشوو دەرچوون بە مافی دیموکراسی دەرنەچوون، ئەوانەی کە دەریشنەچوون لەسەر نەفرۆشتنی کەرامەتی سیاسییان دەرنەچوون”.
مەلا بەختیار ئهمڕۆ دووشهممه له پهیامێكی ڤیدیۆییدا رایگهیاند، سێ هەفتە لەمەوبەر لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی کۆبووتەوە، بافڵ تاڵەبانی پێیوایە یەکێتی لە دۆخێکی باشدایە و لە هەڵبژاردنی داهاتوو ئەنجامی باش دەهێنن و دەوڵەتان لێی رازین و دوو مانگی دیکە سەردانی تورکیا دەکات و کێشەکان چارەسەر دەکات.
ئاماژهی بهوهشكرد، لە کۆنگرەی ئەمجارەدا بە نیازن 31 کەس بخەنە ئەنجوومەنی باڵا، داوام کردوە پڕۆژەی هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵا بنێرن تاوەکو پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی بۆ بکەن، بەڵام نەیان ناردووە.
مەلا بەختیار باسی لهوهشكردوه، “ئۆباڵی بەشدارینەکردنی مەلا بەختیار و ئەندامانی دیکەی ئەنجوومەنی باڵای یەکێتی لە کۆنگرەی ئەمجارە، دەکەوێتە سەر مەکتەبی سیاسی یەکێتی و بە تایبەتی بافڵ تاڵەبانی، کۆنگرەکانی پێشوو ماوەی شەش مانگ بۆ ساڵێک تەنها ئامادەکاری بۆ دەکرا، سەرجەم هەڵوێست و رەخنەی ئەندامەکان کۆدەکرانەوە و هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرا پاشان کۆنگرە دەبەسترا”.
ئهوهشی خستهڕوه، “لە کۆنگرەی ئەمجارە هەڵبژاردن بوونی نییە، تەنها دەستنیشانکردن هەیە، گوێ بەوەنەدراوە کە کادرە پێشکەوتووەکان و کەسوکاری شەهیدان هەڵببژێردرێن، بە ئەندامانی دیکە وتراوە کە دەنگ نەدەن بەو کەسانە”.
ئهوهشی خستهڕوو، “یەکێتی لە ئێستادا سەرەڕای ئەوەی رێژەی ئەگەری دەنگەکانی کەمیکردوە، سەرجەم دەرگاکانی رێککەوتنی داخستوە، سەرەنجامی کۆی سیاسەتی ساڵانی رابردووی یەکێتی، یەکێتی کردوەتە بە بەشێک لە شکستەکانی حکومەت، هیچ خالێکی نەرێنی حکومەت نییە یەکێتی تێدا نەبووبێت”.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت