“چوار ماددەی خۆراکی لە مانگی رەمەزاندا زیاد دەکرێت”
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • “چوار ماددەی خۆراکی لە مانگی رەمەزاندا زیاد دەکرێت”

“چوار ماددەی خۆراکی لە مانگی رەمەزاندا زیاد دەکرێت”

ئازار 14, 2023 17:32
“چوار ماددەی خۆراکی لە مانگی رەمەزاندا زیاد دەکرێت”
0

لایک

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم رایگەیاندووە، ئامادەکارییان کردووە بۆ دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی رەمەزان، دەشڵێت، وەزارەتی بازرگانی عێراق چوار ماددە بۆ بەشەخۆراکی ئەو مانگە زیاد دەکات.

نەوزاد کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی دووەم لە کۆتاییدایە هەرکات سەبەتەی خۆراکی مانگی رەمەزان گەیشتە دەستیان دابەشی دەکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، سەبەتە خۆراکی مانگی رەمەزان سەرجەم ئەو ماددانەی تێدایە، کە لە مانگەکانی رابردوودا بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشکراوە و چوار ماددەی نوێش تەنها بۆ مانگی رەمەزان زیاد دەکرێن.

باسی لەوەشکرد، وەزارەتی بازرگانی عێراق بۆ مانگی رەمەزان بۆ هەر ماڵێک پێنج کیلۆ ئاردی سفر و یەک کیلۆ مەعکەرۆنی و نیو کیلۆ نیشاستە و یەک تەبەق هێلکەی زیادکردووە.

En az 10 karakter gerekli