سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم واده‌یه‌كی نوێ بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان دیاریده‌كات

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم واده‌یه‌كی نوێ بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان دیاریده‌كات

تەممووز 26, 2023 21:16
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم واده‌یه‌كی نوێ بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان دیاریده‌كات
0

لایک

وته‌بێژى سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ڕایگەیاند، شاندێکی باڵا لە سەرۆکایەتیی ھەرێم  بەرنامەی زنجیرەیەک سەردانیان بۆ لای حزب و لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم دەستپێکردوە و سەردانی ھەموو حزب و لایەنەکان دەکەن و پاش کۆکردنەوەی بیروڕاکانیان، نێچیرڤان بارزانى فه‌رمانى ھەرێمی بۆ دەستنیشانکردنی وادەیەکی نوێ بۆ ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەردەکات.

دڵشاد شەهاب، وته‌بێژى سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمى کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپه‌رى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێم رایگەیاند، “لەسەر فەرمانی نێچیرڤان بارزانى و بەمەبەستی وەرگرتنی بیروڕا بۆ دەستنیشانکردنی وادەیەکی نوێ بۆ ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشه‌ممه شاندێکی باڵا لە سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، بەرنامەی زنجیرەیەک سەردانیان بۆ لای حزب و لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان دەستپێکردوە کە تیایدا بیروڕای حزب و لایەنەکانیان بۆ دیاریکردنى وادەیەکی نوێ بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان وەرگرتوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ھێز و لایەنە سیاسییەکان “پێشوازییان لەو ھەنگاوەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کردوە” و ئامادەییان بۆ پشتیوانیکردن لە ھەنگاوەکە و پاڵپشتیان بۆ سەرخستنی پرۆسەکە، نیشان داوە.

وته‌بێژى سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمى کوردستان باسی لەوەشکردوە، لە دیدارەکانیاندا حزب و لایەنەکان ھەوڵەکانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانیان لەپێناو یەکڕیزیی ناوخۆیی و یەکھەڵوێستی و یەکگوتاریی سیاسی لە ئاست پرسە چارەنوسسازەکاندا، “بە گرنگ و خەمخۆرانە وەسف کردوە”.

سەبارەت بە ئەنجامی کۆتاییی بەرنامەی سەردانەکانیش وتی، “سەردانی ھەموو حزب و لایەنەکان دەکەین و پاش کۆکردنەوەی بیروڕاکانیان، نێچیرڤان بارزانى فه‌رمانى ھەرێمی بۆ دەستنیشانکردنی وادەیەکی نوێ بۆ ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەردەکات”.

لەماوەی رابردوودا پاش ئەوەی بە بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق بڕیاری درێژکردنەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ھەڵوەشێنرایەوە، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھەوڵەکانی بە ئاراستەی پڕکردنەوەی بۆشاییی یاسایی لە ھەرێمی کوردستان و ئامادەسازی بۆ سازدانی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی ھەڵبژاردن لە ھەرێمی کوردستان دەستپێکرد.

سەرۆکی هەرێم کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی لە عێراق بانگھێشتکرد تا بە زووترینکات ئامادەکاری بۆ سازدانی ھەڵبژاردن لە ھەرێمی کوردستان بکرێت و وادەیەک بۆ سازدانی ھەڵبژاردنەکە دەست نیشان بکەن.

ئەنجومەنی کۆمسیارانی عێراق ئامادەیی نیشانداوە  لە 18ـی 2ـی 2024 بەدواوە دەتوانن سەرپەرشتی هەڵبژاردن بکات

ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانیش لە عێراق، ئامادەییان نیشانداوە کە ئەوان لە 18ی 2ی 2024 بەدواوە توانای سەروکاریکردنی پرۆسەی ھەڵبژاردنەکەیان ھەیە و به‌رلەو وادەیە لە توانایاندا نییە سەروکاریی ئەو ھەڵبژاردنە بکەن.

En az 10 karakter gerekli