له ئاگادارییه‌كدا فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه گه‌شتیاران بۆیان هەیە ته‌نها دوو كارت (Credit Card) له‌گه‌ڵ خۆیان ببەنە ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ئه‌و بڕیاره دوای ئه‌وه دێت كه نزیكه‌ی 2150 كارد ده‌ستیبه‌سه‌رداگیره‌وه و هه‌ر گه‌شتیارێكیش پابه‌ند نه‌بێت، توشی رێكاری یاسایی ده‌بێت.
ده‌قی ئاگادارییه‌كه:
ئاگاداری بۆ گەشتیارانی فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتی هەولێر
دوای زیادبوونی دیاردەی بردنە دەرەوەی ((Credit Card, Debt Card بە ڕێژەیەکی بەرچاو لە فڕۆکەخانەدا، کە تاوەکو ئێستا بە نزیکەیی ( 2150 ) کارت دەستی بەسەردا گیراوە،. لەلایەن گەشتیارانەوە بە مەبەستی بردنە دەرەوەی وڵات بۆ ساغکردنەوەی پارە بەکار هاتووە.
ئاگاداری گەشتیاران فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتی هەولێرە دەکەینەوە، ئەم بابەتە ڕێگەپێدراو نییە، بەپێی یاسا و ڕێنماییە داراییەکان ڕێکخراوە. هەر گەشتیارێک دەتوانێت تەنیا دوو کارت بباتە دەرەوەی وڵات، بە مەرجێک ئەم دوو کارتە بە ناوی خودی گەشتیارەکەوە تۆمارکرابێت لە هەر بانکێک دا.
تێبینی/ بەدەر لەم ڕێکارە یاسایی و داراییە، گەشتیار تووشی سزای یاسای دەبێت.