لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا، لیۆنێل مێسی ڕایگەیاند، “پەیوەندی بە یانەی ئینتەر میامیەوە دەکەم، بەڕاستی حەزم دەکرد بگەڕێمەوە بۆ بەرشەلۆنە، خەونێکی لەو شێوەیەم هەبوو، بەڵام دوای ئەوەی دوو ساڵ لەمەوبەر ڕوویدا، نەمدەویست داهاتووەکەم لە دەستی کەسێکی تردا بەجێبهێڵم و بکەومە هەمان دۆخەوە، بڕیارەکەم بە بیرکردنەوە لە خۆم و خێزانەکەم دا.”
مــیــســی وتی، مەسەلەکە هەرگیز پەیوەندی بە پارەوە نەبووە، ئەگەر وابوایە دەچوومە سعودیە یان شوێنێکی دیکە.
هەروەها تیپی ئینتەرمیامی گواستنەوەی مێسی ڕاگەیاند بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیا.