بانکی رافیدەین قۆناغی پێنجەمی قەرزی دەستپێکرد

بانکی رافیدەین قۆناغی پێنجەمی قەرزی دەستپێکرد

ئازار 29, 2023 13:27
بانکی رافیدەین قۆناغی پێنجەمی قەرزی دەستپێکرد
0

لایک

بانکی رافیدەین پێدانی قۆناغی پێنجەمی قەرزی دەستپێکرد و داوا لەو کەسانە دەکات کە بە نامەی ئەلیکترۆنی ئاگادارکراونەتەوە، سەردانی لقەکانی بانک بکەن بۆ وەرگرتنی بڕی قەرزەکە.

نووسینگەی راگەیاندنی بانکی رافیدەین لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، قۆناغی پێنجەمی تایبەت بە پێدانی قەرز بەشێوەی ئەلیکترۆنی بە فەرمانبەران و وەزارەتەکانی “ناوخۆ و بەرگری” دەستیپێکردووه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، بڕی قه‌رزه‌كه‌ لە پێنج ملیۆن دینارەوە دەستپێدەکات بۆ 25 ملیۆن دیناری عێراقی، وەرگرانی ئەم قەرزەش سەرەتا لەڕێگەی نامەی ئەلیکترۆنییەوە ئاگادار دەکرێنەوە، بە تایبەت ئەوانەی رێکارەکانی وەرگرتنی قەرزه‌كه‌یان تەواوکردووە و له‌ رێگه‌ی نامەی ئەلیکترۆنیه‌وه‌ ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌.

بانکی رافیدەین ده‌ڵێت، ئەو کەسانەی بەرێگەی ئەلیکترۆنی داوای پێشینەی قەرزیان کردووە لە رێگەی ماستەرکاردەکەیانەوە دەتوانن بڕی قەرزەکەی وەربگرن، داواش ده‌كات ئه‌و كه‌سانه‌ی رێکارەکانیان تەواو کردووە سەردانی لقەکانی بانک بکەن بۆ وەرگرتنی بڕی قەرزەکە.

En az 10 karakter gerekli