لە هەولێر دەست بە کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکان دەکرێت
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • لە هەولێر دەست بە کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکان دەکرێت

لە هەولێر دەست بە کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکان دەکرێت

لە هەولێر پڕۆژەی دروستکردنی شەڵتەڕ بۆ سەگە بێلانەکان تەواو بووە، بڕیارە لە 8ـی ئەم مانگەوە دەست بە کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکان بکرێ بۆ شەڵتەڕە تایبەتەکە.

ته‌مموز 3, 2023 15:00
لە هەولێر دەست بە کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکان دەکرێت
0

لایک

ئەمرۆ دووشەممە رێکەوتی 03ـی 07ـی 2023 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پڕۆژەی تەواوبوونی دروستكردنی شەڵتەرێكی گەورە بۆ سەگی بێلانە لە پارێزگای هەولێر کرد، لە کۆبوونەوەکە بڕیار درا کە لە 8ـی ئەم مانگەوە دەست بە کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکان بکرێ بۆ شەڵتەڕە تایبەتەکە.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی خستەڕوو و ڕایگەیاند: لە سەرەتادا پارێزگاری هەولێر دەستخۆشی لە ستافی سەرپەرشتیاری شەڵتەرەکە کرد و ئەو کێشەیەی بە پەرۆشی و نیگەرانییەکی گشتی هەژمار کرد و دووپاتی کردەوە کە زۆر لە دەزگا و خۆبەخشان ئامادەباشی خۆیان بۆ کارکردن لەم شەڵتەرە دەربڕیوە. وتیشی، لە قۆناغی یەکەمدا، شەڵتەرەکە ستافی بۆ دادەنرێت و دەست بە گواستنەوەی سەگە بێلانەكان دەكرێت بۆ ئەو شەڵتەرە كە هەموو پێداویستییەكی بۆ حەواندنەوەی سەگە بێلانەکان تێدایە.

ڕاشیگەیاند، لەو شەڵتەرەدا چارەسەری سەگەكان دەكرێت و ڤاكسینیان لێ دەدرێ بەجۆرێک لەگەڵ سەگی دیکە تێكەڵ نەبن كە چارەسەر نەكراون.

لە ڕاگەیەنراوەکە ئاماژە بەوەش درا کە لەو کۆبوونەوەیەدا د. هێمن محەمەد وەک بەڕێوەبەری شەڵتەرەکە دەستنیشان کرا.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە پڕۆژەکە دەکەوێتە سەر ڕێگەی هەولێر- گوێر، گوژمەی نزیکەی 500 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە و ڕووبەرەکەی 50 هەزار مەتر دووجایە، ماوەی پرۆژەکەش 120 ڕۆژی بۆ دیاری کرا.

En az 10 karakter gerekli