لەبارەی وادەی دابەشکردنی مووچە زانیاری نوێ راگەیەندرا

لەبارەی وادەی دابەشکردنی مووچە زانیاری نوێ راگەیەندرا

ئازار 16, 2024 16:42
لەبارەی وادەی دابەشکردنی مووچە زانیاری نوێ راگەیەندرا
0

لایک

ئارام محه‌مه‌د، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقدا خه‌ریكی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌ن و “بڕیاره‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا دابه‌شبكرێت”.

ئارام محه‌مه‌د ئه‌مڕۆ له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ له‌باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌، رایگه‌یاند، “به‌داخێكی گرانه‌وه‌ خه‌ڵك بێموچه‌یه‌ و وڵاته‌كه‌مان كه‌وتوه‌ته‌ قه‌یرانی جۆراوجۆره‌وه‌ له‌ هه‌مویان كاریگه‌رتر مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان. ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و هاوشێوه‌كانیان خه‌ریكی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسه‌ن”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،  بڕیاره‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا مووچه‌ دابه‌شبكرێت، “من هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ئاگام له‌ بابه‌ته‌كه‌یه‌ و ورده‌كاریه‌ ته‌كنیكیه‌كه‌ی لای وه‌زاره‌تی داراییه‌ و ره‌نگه‌ ئه‌وا باشتر بزانن”.

دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم لیستی مووچه‌ی ره‌وانه‌ی به‌غدا كرد وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی عێراق بڕی 561 ملیار دیناری بۆ مووچه‌ی مانگی (شووباتی ئه‌مساڵ خسته‌ سه‌ر هه‌ژماری دارایی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام تائێستا دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌ستیپێنه‌كردوه‌.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان دوێنێ هه‌ینی له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا رایگه‌یاند، “مامەڵەكردنی وەزارەتی دارایی عێراق بەرامبەر بە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان پێچەوانەی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵییە، بڕیارەكەی دادگا باسی لە ئەوە كردووە سەرجەم موچەخۆرانی عێراق بەهەرێمی كوردستانەوە بەیەك جۆر مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، “بۆ دابەشكردنی مووچە سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان پێویستمان بەبڕی زیاتر لە (940) ملیار دینارە، بەڵام بەغداد 560 ملیار دیناری رەوانەی هەرێمی كوردستان كردووە، بەڵام  موچەی شەهیدان و دامەزراوە ئەمنییەکان و مووچەی هەر سێ سەرۆكایەتییەكە و (307) هەزار ئەندامی دەزگا ئەمنییەكان نەنێردراوە”.

په‌یوه‌ست به‌ داهاتی ناوخۆ، ئاوات شێخ جەناب وتی، “داهاتی ناوخۆ 374 ملیار دینارە، بەڵام  بەشێكی داهاتەكە لەناو فەرمانگەكاندا چەكە و كاش نییە،  بەشێكی دیكەی كە وەك داهات ئەژمار دەكرێت، بەڵام بەشێوەی قەرزی ئاو و كارەبا و قەرزەكانی دیكەیە كەلەلای هاووڵاتیانە و بەشێوەی كاش ناگەڕیتەوە بۆ خەزێنەی حكومەتی هەرێمی كوردستان”.

En az 10 karakter gerekli