زانیاری نوێ لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم راگەیەندرا
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • زانیاری نوێ لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم راگەیەندرا

زانیاری نوێ لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم راگەیەندرا

ئه‌یلول 6, 2024 16:44
زانیاری نوێ لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم راگەیەندرا
0

لایک

وتەبێژى کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکۆر) دەڵێت”هێڵی گواستنەوەی نەوت بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا ئامادەیە، بەڵام حکومەتی عێراق هیچ هەنگاوێکی کردەیی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت نەناوە“.

مایڵز کاگینز، وتەبێژى کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکۆر) بە میدیاکانی راگەیاندووە” هێڵی گواستنەوەی نەوت بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا ئامادەیە و لە هەمانکاتیشدا حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی نیشانداوە، بەڵام حکومەتی عێراق هیچ هەنگاوێکی کردەیی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت نەناوە”.

هەروەها راشیگەیاند”دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوت لە بەندەری جەیهان، چانسێکە بۆ عێراق بۆ ئەوەی بتوانێت پشکی خۆی لە بازاڕی جیهانییدا زیاد بکات”.

بەگوێرەى داتاى فەرمى کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکۆر) زیانەکانى راگرتنى هەناردەى نەوتى هەرێمی کوردستان کوردستان گەیشتووەتە 20 ملیار و 470 ملیۆن دۆلار کە لە رۆژى 25ـى ئازارى 2023 راگیراوە.

En az 10 karakter gerekli