بەلەمێک بە 110 کۆچبەرەوە لەرێگەی بەریتانیا ژێرئاو کەوت

بەلەمێک بە 110 کۆچبەرەوە لەرێگەی بەریتانیا ژێرئاو کەوت

نیسان 25, 2024 16:00
بەلەمێک بە 110 کۆچبەرەوە لەرێگەی بەریتانیا ژێرئاو کەوت
0

لایک

بەلەمێک بە 110 کۆچبەرەوە لە نۆکەندى ئینگلیز ژێرئاو کەوت تا ئێستا مردنى پێنج کۆچبەر کە لەنێویاندا منداڵ هەیە پشتڕاستکراوەتەوە.

ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز بڵاویکردەوە؛ بەلەمێکى قەبارە بچووک کە 110 کۆچبەرى هەڵگرتبوو لە فەڕەنساوە هەوڵى پەڕینەوەیانداوە و ژێرئاو کەوتوون.

ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە ئاسایشى کەناراوەکانى فەڕەنسا تا ئێستا تەرمى سێ پیاو و ژنێک و منداڵێکیان دۆزیوەتەوە و گەڕان بەدواى قوربانییەکانى دیکە و رزگارکردنى کۆچبەرانیش بەردەوامە.

ئاسایشى کەناراوەکانى فەڕەنسا ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە کە بەلەمەکە پێش ئەوەى ژێرئاو بکەوێت جارێک لە دەریاکە گیریی خواردوە، بەڵام نەگەڕاوەتەوە و بەردەوام بووە لە پەڕاندنەوەى کۆچبەران و دواتر پێدەچێت بەهۆى قەرەباڵغى زۆرى بەلەمەکەوە ژێرئاوکەوتنەکە روویدابێت.

تا ئێستا ژمارەى قوربانیان و رزگارکراوان و ناسنامەى ئەو کۆچبەرانە روون نین، بەڵام بەپێى زانیارییەکانى ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز پێدەچێت زیاتر لە 20 کۆچبەر رزگار کرابن.

ژێرئاوکەوتنى ئەم بەلەمەى کۆچبەران کە بەرەو وڵاتى بەریتانیا رۆیشتبوون لەکاتێکدایە، شەوى رابردوو پەرلەمانى وڵاتەکە بڕیاریدا جارێکى دیکە بڕیارى ناردنى پەنابەران بۆ رواندا پەسەند بکاتەوە و سەرۆک وەزیرانى وڵاتەکەش جەختى کردەوە کە بڕیارەکە وەک خۆى جێبەجێ دەکرێت.

En az 10 karakter gerekli