محەمەد حەلبوسی وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن پەنابەرێکی بە رەچەڵەک عێراقی لە وڵاتی سوید، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە.
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق نووسیوویەتی ” ئەو سوکایەتییەی کە بە قورئانی پیرۆز لەژێر ناونیشانی ئازادی رادەربڕیندا لە سوید روویدا سەرکۆنە دەکەین، چونکە ئەو کارە، مافی موسڵمانان پێشێل دەکات”.
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی باسی لەوەش کردووە کە سوکایەتیکردن بە قورئانی پیرۆز، ھەڕەشە لە ئاشتی و پێکەوەژیانی نێوان کۆمەڵگاکان دەکات و رایگەیاندووە “داوا دەکەین ھەڵوێستێکی جیددی لە جیھان بۆ ریگرتن لە سووکایەتیکردن بەرامبەر بە قورئانی پیرۆز بگیرێتەبەر”.
لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا کەسێکی بە رەچەڵەک عێراقی بە ناوی سەلوان مۆمیکا، لە بەردەم مزگەوتی ستۆکھۆڵم پایتەختی سوید، لە ژێر پاسەوانی پۆلیسدا قورئانی پیرۆزی سووتاند.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت