وەزارەتى دارایی عێراق داوای لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکات
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • وەزارەتى دارایی عێراق داوای لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکات

وەزارەتى دارایی عێراق داوای لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکات

كانونی دووه‌م 17, 2024 22:56
وەزارەتى دارایی عێراق داوای لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکات
0

لایک

وەزارەتى دارایی عێراق داوا لە سەرجەم دامەزراوەکانى عێراق و وەزارەتى دارایی حکومەتى هەرێمى کوردستانی عێراق دەکات، لیستى مووچەى فەرمانبەرانیان بۆ رەوانە بکەن تاوەکو بۆ مانگى کانوونى دووەم و مانگەکانى دواتر پشتی پێ ببەسترێت بۆ پارەدارکردنیان.

بە گوێرەى نووسراوێکى وەزارەتى دارایی حکومەتی فیدراڵ، کە لە 16ـی کانوونى دووەمى 2024، ئاراستەى سەرجەم دامەزراوەکانى عێراقی کردووە، وەزارەتى دارایی حکومەتى هەرێمى کوردستانیشی تێدایە، داواى لیستى مووچەى فەرمانبەرانى کردووە.

لەو نووسراوەدا ئاماژە بەوەدراوە، بە گوێرەى یاساى بودجەى گشتى پێویستە خەرجى و مووچەى فەرمانبەرانیان بۆ مانگى کانوونى دووەم و مانگەکانى دواتر رەوانەى فەرمانگەى ژمێریاریی وەزارەتى دارایی یان گەنجینەى پارێزگاکانیان بکەن، تاوەکو ئەو کاتەى ئەنجومەنى وەزیران و پەرلەمان رەزامەندى لەسەر خشتەى بودجە دەدەن.

بە گوێرەى نووسراوەکە، کە هەرێمیش دەگرێتەوە، ئەو لیستە مووچەى بنەڕەتى فەرمانبەران و سەرجەم دەرماڵەکان و پارەى لێبڕینى خانەنشینى تێدابێت لە دواى وردبینیکردنى لە رێگەى بەڕێوەبەرى گشتى یان بەشی ژمێریاری وەزارەتەکانەوە بۆ ئەوەى لە خەرجى مانگانەى پارەکانیان پشتى پێ ببەسترێت.

رۆژی 14ـی کانوونى دووەمى 2024، ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیاریدا بە پارەدارکردنى هەرێمى کوردستانت عێراق بە بڕی 618 ملیار و 587 ملیۆن و 29 هەزار و 346 دینار بۆ مووچەی مانگی کانوونی دووەمی 2024.

En az 10 karakter gerekli