سینان ئۆغان: هەرچییەک لە بەرژەوەندیی گەلەکەمان بێت بڕیاری لەسەر دەدەین

سینان ئۆغان: هەرچییەک لە بەرژەوەندیی گەلەکەمان بێت بڕیاری لەسەر دەدەین

ئایار 15, 2023 11:04
سینان ئۆغان: هەرچییەک لە بەرژەوەندیی گەلەکەمان بێت بڕیاری لەسەر دەدەین
0

لایک

بەربژێری هاوپەیمانی “ئاتا” بۆ پۆستی سەرکۆماری تورکیا، سینان ئۆغان کە له‌سه‌دا (5،29)ى ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێناوه‌، لەبارەى خولى دووەمى هەڵبژاردن قسەى کرد و هەڵوێستى هاوپەیمانێتییەکەى ئاشکراکرد.

 
سینان ئۆغان لە هۆتێلێکدا کە بەدواداچوونی بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرکۆمار و خولی 28مینی پەرلەمان دەکرد، لە لێدوانێکدا رایگەیاند: هەڵبژاردنەکان کەوتە خولی دووەمەوە و لەئێستا بەدواوە پرۆسەیەکی سەخت چاوەڕێمان دەکات.

وتیشى،” پیرۆزبایی و سوپاسی خۆم دەگەیەنم بە تاک بە تاکی هاووڵاتییان کە دەنگیان پێداین. لە هەلومەرجێکی سەختدا کاری هەڵبژاردنمان ئەنجام دا و ئەمڕۆ لە ئاستێکداین کە راستەوخۆ کاریگەریمان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەبێت لە تورکیا”.

ئۆغان دەشڵێت: من ئەمە بە سەرکەوتن دەبینم، لەڕاستیدا ئەو دەنگەی چاوەڕێمان دەکرد لەوە زیاتر بوو، بەڵام روونە کە بارودۆخی تورکیا چۆنە، بۆیە دواتر هەڵسەنگاندنی خۆم لەو بارەیەوە دەکەم.

سینان ئۆغان باسی لەوەش کرد کە لەماوەی یەک دوو رۆژی داهاتوودا وەک سەرۆکە گشتییەکانی هاوپەیمانی “ئاتا” کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن و نەخشەڕێگای خۆیان ئاشکرا دەکەن.

هەرچەندە لەبارەى پشتیوانى ئەردۆغان و کڵیچدار ئۆغلۆ هیچ رونکردنەوەیەکى زیاترى نەدا، بەڵام باسى لەوەکرد، ئەم هەڵبژاردنە دەریخست کە پرۆسەکەیان بەشێوەیەکی دروست تێپەڕاندووە و راستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دروست کردووە.

جەختیش دەکاتەوە، هەرچییەک لە بەرژەوەندیی گەلەکەیاندا بێت بڕیاری لەسەر دەدەین.

En az 10 karakter gerekli