ئەمەریکا و بەریتانیا بۆردومانی حوسییەکانیان کرد

ئەمەریکا و بەریتانیا بۆردومانی حوسییەکانیان کرد

شوبات 3, 2024 11:02
ئەمەریکا و بەریتانیا بۆردومانی حوسییەکانیان کرد
0

لایک

ئەمڕۆ شەممە، ئەمەریکا و بەریتانیا هێرشێکی ئاسمانییان کردە سەر پێگەکانی بزووتنەوەی “ئەنساروڵڵا”ـی حوسییەکان لە پارێزگای سەعدە لەسەر سنووری یەمەن و سعوودیە.

سەرچاوەیەک دەسەڵاتدار لە پارێزگای سەعدە بە ئاژانسی سپۆتنیکی راگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا و بەریتانیا چوار جار هێرشییان کردووەتە سەر سەربازگەی کەهلان لە رۆژهەڵاتی پارێزگای سەعدە، ئاماژەی بەوەشکرد، پێش هێرشەکە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمەریکا بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕانەوە.
هێرشەکانی سەر بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا لە پارێزگای سەعدە، چەند کاتژمێرێک دوای هێرشەکانی ئەو بزووتنەوەیە دێت کە رایانگەیاندبوو بە مووشەکی بالیستی هێرشیان کردووەتە سەر شاری ئیلات لە باشووری ئیسرائیل.

پێنجشەممەی رابردوو، ئەنساروڵڵا رایگەیاند، کەشتییەکی بازرگانی بەریتانیان لە دەریای سوور بە مووشەک کردووەتە ئامانج، کە بەرەو ئیسرائیل دەچوو.
پێشتریش فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا رایگەیاندبوو، درۆنێک و بەلەمێکی ئەو بزووتنەوەیان لە کەنداوی عەدەن لەناو بردووە.

En az 10 karakter gerekli