موقتەدا سەدر: داوا لە حکوومەتی عێراق دەکەم سزای ئیسرائیل بدات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • موقتەدا سەدر: داوا لە حکوومەتی عێراق دەکەم سزای ئیسرائیل بدات

موقتەدا سەدر: داوا لە حکوومەتی عێراق دەکەم سزای ئیسرائیل بدات

حوزه‌یران 13, 2025 13:25
موقتەدا سەدر: داوا لە حکوومەتی عێراق دەکەم سزای ئیسرائیل بدات
0

لایک

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعە لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لەو هێرشەی ئیسرائیل بە پشتیوانی ئەمریکا کردوویەتییە سەر ئێران، بە تەنها ئەو وڵاتەی مەبەست نییە، دەشڵێت: عێراق و خەڵکەکەی پێویستیان بە شەڕێکی نوێ نییە.

ئەمڕۆ هەینی، رێكەوتی 13ـی حوزەیرانی 2025، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعە لە بارەی هێرشی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا نزای بۆ گەلی ئێران کردووە لە هەڕەشەی تیرۆری نێودەوڵەتی دوور بێت.

ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعە لە پەیامەکەیدا ئومێدی کردووە، شوێنە پیرۆزەکان لەو ئاڵۆزییانە لە عێراق پارێزراو بن، چونکە عێراق و خەڵکەکەی پێویستیان بە شەڕێکی نوێ نییە، دەشڵێت: سەرکۆنەی بەکارهێنانی ئاسمانی عێراق دەکەین لەلایەن ئیسرائیلەوە، داوا لە حکوومەتی عێراقیش دەکەین سزای ئیسرائیل بدات لەڕووی نێودەوڵەتییەوە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ئاسمانی نەبەزێندرێت.

سەدر داوای لە خەڵکی عێراق کرد، گوێ لە لێدوانە نا بەرپرسانەکان نەگرن کە ترس و دڵەڕاوکێ بڵاو دەکەنەوە و خزمەت بەو گەندەڵانە دەکات کە دەیانەوێت لە هەڵبژاردنە پڕ گاڵتەجارییەکەیان دەنگ بەدەست بێنن.

En az 10 karakter gerekli