رۆبێرت کالیناک، وەزیری بەرگریی سلۆڤاکیا رایگەیاند کە سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی، رۆبێرت فیکۆ دوای ئەوەی چەند رۆژێک لەمەوبەر لە ھێرشێکی چەکداریدا برینداربوو، لە نەخۆشخانە چارەسەری وەردەگرێت و لەئیستادا، قۆناغی مەترسی تێپەڕاند.
رۆبێرت کالیناک لە نەخۆشخانەی رۆزڤێڵت لە شاری بانکسکا بیستریکا کە رۆبێرت فیکۆ چارەسەری تیایدا وەردەگرێت بۆ رۆژنامەوانان دوا.
رۆبێرت کالیناک، وەزیری بەرگریی سلۆڤاکیا رایگەیاند کە ھیچ مەترسی لەسەر ژیانی رۆبێرت فیکۆ نەماوە، بەڵام ھێشتا تەندروستی ناجێگیرە و وتی: “سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەمان، بۆ ئەوەی چاک ببێتەوە پێویستی بەکاتێکی زۆر ھەیە”.
باسی لەوەش کرد کە لەئێستادا، ھیچ پلانێک نییە کە رۆبێرت فیکۆ لە نەخۆشخانەی رۆزڤێڵت بۆ نەخۆشخانەیەکی دیکە بگوازرێتەوە و وتی: “لە رۆژانی داھاتوودا، پزیشکەکان لە نەخۆشخانەی رۆزڤێڵت دوایین زانیاری لەباری دۆخی تەندروستی رۆبێرت فیکۆ رادەگەیەنن”.
رۆژی 15ی ئەم مانگە سەرۆکوەزیرانی سلۆڤاکیا، لە دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران کە لە ناحیەی ھاندلۆڤای وڵاتەکە بەڕێوەچوو، لە ھێرشێکی چەکداریدا برینداربوو و گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە. ئەنجامدەری ھێرشەکەش دەستگیرکرا.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا