سەرۆکی رووسیا سەردانی تورکیا دەکات

سەرۆکی رووسیا سەردانی تورکیا دەکات

شوبات 13, 2024 18:17
سەرۆکی رووسیا سەردانی تورکیا دەکات
0

لایک

ڤیلادیمیر پوتین، سەرۆکى رووسیا سەردانى تورکیا دەکات و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 13ى شوباتى 2024، ئاژانسى ریا نۆڤەستى لە زارى سەرچاوەیەک لە ئیدارەی سەرۆککۆماری تورکیا بڵاویکردەوە، “پێشبینیدەکرێت سەردانەکەی ڤیلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا بۆ تورکیا راستەوخۆ دوای خولی هەڵبژاردن لە هەردوو وڵات ئەنجامبدرێت”.

بەگوێرەى زانیاریى سەرچاوەکە، “هەردوو وڵات ئامادەکاریى تەواویان بۆ کۆبوونەوەى پوتین و ئەردۆغان کردووە و چاوەڕواندەکرێت چەند تەوەرێکى گرنگى نێوان رووسیا و تورکیا لەگەڵ ناوچەکە و جیهان لە کۆبوونەوەکەیاندا تاوتوێ بکرێت”.

ئەوە لەکاتێکدایە، سەرچاوەکە بەدیاریکراوى وادەى سەردانەکەى دیارينەکردووە، بەڵام لە رووسیا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە 15تاوەکو 17ى ئازار بەڕێوەدەچێت و لە تورکیاش لە 31ی ئازار هەڵبژاردنی حکومەتی خۆجێی بەڕێوەدەچێت، بۆیە پێشبینیدەکرێت دواى هەڵبژاردنەکان وادەى سەردانەکە دیارييبکرێت.

هەفتەی رابردوو دیمیتری پیسکۆڤ، وتەبێژی کرێملن وتى، “وادەی سەردانەکەی پوتین بۆ تورکیا دیاريدەکرێت بە لەبەرچاوگرتنی هەڵبژاردنەکان لە رووسیا و خشتەی سەرۆکایەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان لە تورکیا”.

یوری ئوشاکۆڤ، یاریدەدەری سەرۆکی رووسیا بەگرنگییەوە باسى سەردانەکەى پوتین بۆ تورکیا دەکات و دەڵێت، سەردانەکە جێگەیەکی گرنگى لە کارنامەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی سەرۆکی رووسیادا داگیرکردووە”.

بەگوێرەى زانیارییەکانى ریا نۆڤەىستى، “پێشبینیدەکرێت سەردانەکەی پوتین بۆ تورکیا لە کۆتایی مانگی نیسان یاخود سەرەتای مانگی ئایاردا ئەنجامبدرێت”.

En az 10 karakter gerekli