وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ بەشداریی لە کۆڕبەندێکی دیپلۆماسی گەیشتە ئەنتاڵیا

وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ بەشداریی لە کۆڕبەندێکی دیپلۆماسی گەیشتە ئەنتاڵیا

نیسان 11, 2025 15:00
وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ بەشداریی لە کۆڕبەندێکی دیپلۆماسی گەیشتە ئەنتاڵیا
0

لایک

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، بۆ بەشداریی کردن لە کۆڕبەندی دیپلۆماسی 2025، گەیشتووەتە ئەنتاڵیای تورکیا.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە ئامادەی چوارەم کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتاڵیا دەبێت کە بڕیارە ئەمڕۆ 11ـی نیسان دەستپێبکات و تاکوو 13ـی نیسان بە بەشداریی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی وڵاتان و وەزیرانی دەرەوە و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی بەردەوام بێت.

لەگەڵ گەیشتنی، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەلایەن جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا بورهانەدین دەوران و پارێزگاری ئەنتاڵیا و ژمارەیەک لە بەرپرسانی تورکیاوە پێشوازیی لێکرا.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشکرای کردووە، بڕیارە فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بەشداریی پانێلەکانی  کۆڕبەندەکە بکات کە ئەمساڵ بەدروشمی( دەستگرتن بە دیپلۆماسیەت لە جیهانێکی دابەشکراو) بەڕێوەدەچێت و تێیدا بەشداربووان گفتوگۆ لەبارەی هەموو ئەو  ئاڵەنگارییانە دەکەن کە ڕووبەڕووی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێتەوە، لەگەڵ پەرەدان بە دیالۆگ و لێکتێگەیشتنی نێوان وڵاتان.

بڕیارە لەچوارچێوەی کۆڕبەندەکەدا، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسی باڵای وڵاتانی جیهان هەبێت بۆ پەرەدان بە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەو وڵاتانە.

En az 10 karakter gerekli