ڕۆژی شه‌ممه، 8ـی ئاداری 2025، عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاند، تاران هه‌رگیز به‌و داواكارییانه ڕازی نابێت كه داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی لێ ده‌كه‌ن.
عه‌لی خامنه‌یی دووپاتی كرده‌وه، ناچێته ژێر بار و فشاری دانوستانی هیچ وڵاتێكی به‌ڵته‌جی، وتیشی، هه‌ندێك وڵاتی خۆسەپێن سوورن له‌سه‌ر دانوستان، نه‌ك بۆ چارسەر‌كردنی پرس و كێشه‌كان، به‌ڵكو بۆ سه‌پاندنی داواكارییه‌كانیان.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند، لە بارەی ڕێککەوتن لەسەر هه‌ینی، 7ـی ئاداری 2025، پرسی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، نامەیەکی بۆ عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێرانی ناردووە.
دۆناڵد ترەمپ وتی، لە نامەکەدا هیوام خواست کە بێن دانوستاندن لە بارەی پرسی ئەتۆمی بکەن، چونکە ئەمە تاکە ڕێگەیە کە بۆ ئێران باش بێت.
هاوكات ترەمپ ڕاشیگەیاند، بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادەن، چەکێکی تری ئەتۆمی دروست ببێت.