وەزیری هەرێم پەیامێکی بەبۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی نەتەوەی تورکمان بڵاوکردەوە

وەزیری هەرێم پەیامێکی بەبۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی نەتەوەی تورکمان بڵاوکردەوە

شوبات 25, 2026 04:01
وەزیری هەرێم پەیامێکی بەبۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی نەتەوەی تورکمان بڵاوکردەوە
0

لایک

ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان پەیامی پیرۆزبایی بەبۆنەی (۱۱٥) ھەمین ساڵیادی یەکەم ڕۆژنامەی (ئەلحەوادس) و ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی نەتەوەی تورکمانی بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامەکەی وەزیری هەرێم بەمشێوەیە:-

پەیامی پیرۆزبایی وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان بەبۆنەی (۱۱٥) ھەمین ساڵیادی یەکەم ڕۆژنامەی (ئەلحەوادس) و ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی نەتەوەی تورکمانی.

بەبۆنەی سەد وپازدەهەمین ساڵیادی دەرچوونی یەكەم ڕۆژنامەی تورکمانی و ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی تورکمانی، پیرۆزبایی لە گشت میدیاكار و ڕۆژنامەنووسانی سەربە نەتەوەی تورکمانی دەكەین و هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازین .

شایانی باسکردنە بڕیاری ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٢٠ی پەرلەمانی کوردستان پەسەند کراوە ٢٥ـی شوبات وەک ڕۆژی ڕۆژنامەگەری پێکھاتەی تورکمانی لەلایەن زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان دیاریکراوە.

دووبارە بەرز و پیرۆز بێت یادی ۱۱٥ ساڵەی رۆژنامەگەری تورکمانی.

ئایدن مەعروف

وەزیری ھەرێم بۆکاروباری پێکھاتەکان

En az 10 karakter gerekli