کۆمەڵی دادگەریی: پارتە دەسەڵاتدارەکان قەوارەی هەرێم بەرەو هەڵوەشاندنەوە دەبەن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • کۆمەڵی دادگەریی: پارتە دەسەڵاتدارەکان قەوارەی هەرێم بەرەو هەڵوەشاندنەوە دەبەن

کۆمەڵی دادگەریی: پارتە دەسەڵاتدارەکان قەوارەی هەرێم بەرەو هەڵوەشاندنەوە دەبەن

ئایار 22, 2023 19:43
کۆمەڵی دادگەریی: پارتە دەسەڵاتدارەکان قەوارەی هەرێم بەرەو هەڵوەشاندنەوە دەبەن
0

لایک

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان هەڵوێستی خۆی لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان-عێراق دەردەبڕێت و راشیدەگەیەنێت، پارتە دەسەڵاتدارەکانی کوردستان، رۆژ دوای رۆژ زیاتر قەوارەی هەرێم بەرەو هەڵوەشانەوەو پوکانەوە دەبەن.

‎کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئەوەی ئەمڕۆ لە پەرلەمانی کوردستان ڕویدا، ئەو ڕاستیە زیاتر دەردەخات کە قەوارەی هەرێمی کوردستان بەهۆی دامەزراوە یاسایی و دەستوریەکانی دانی پێدا نراوە و سەلمێنراوە، بەڵام بەداخەوە پارتە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستان ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر بەرەو هەڵوەشانەوەو پوکانەوەی دەبەن”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەوەی ئێستا لەپەرلەمانی کوردستان دەگوزەرێت لە کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی باڵاو هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکان، دەبو لەماوەی یاسایی پەرلەماندا بکرایەو هەوڵی کۆدەنگی بۆ بدرایە بۆئەوەی هاوڵاتیان بە خۆشحاڵیەوە بەشداری هەڵبژاردنی ئایندەیان بکردایە، بەڵام بەداخەوە ئەو کارانە کاتێک ئەنجامدەدرێن کە ماوەی یاسایی پەرلەمان بەسەرچوە و ژمارەیەک لە ئەندامانی فراکسیۆنە جیاوازەکان دەستیان لەکارکێشاوەتەوە”.

ئەوەشیخستەڕوو، “ئێمە لە کۆمەڵی دادگەری نیگەرانی خۆمان دەردەبڕین لەسەر ئەو بارودۆخەو دەخوازین هاوڵاتیان ئەم هەنگاوە پڕ لە پشێوی و ئاڵۆزیانەی دەسەڵات ساردیان  نەکاتەوە لە هەوڵ و هیوای گۆڕانکاری و چاکسازی بەتایبەت لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە و دەبێت هەموان سور بین لە سەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن و سەرکۆنەی هەر هەوڵێکیش بکەین کە بیەوێت دامەزراوە نیشتمانیەکان بێ ڕۆڵ بکات و هاوڵاتیان بەرەو بێهیوایی ببات”.

En az 10 karakter gerekli