ئیلۆن مەسک گۆڕانکارییەکی زەق لە تویتەر دەکات

ئیلۆن مەسک گۆڕانکارییەکی زەق لە تویتەر دەکات

ئەم ئایکۆن گۆڕینە بە شێوەیەکی کاتییە

نیسان 4, 2023 08:49
ئیلۆن مەسک گۆڕانکارییەکی زەق لە تویتەر دەکات
0

لایک

رۆژی دووشەممە، ئایکۆنی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لەلایەن ئیلۆن مەسک گۆڕانکاری بەسەرهات و لە باڵندەیەکی شینەوە بوو بە سەگێکی زەرد.

وێنەی سەگەکە هەمان ئایکۆنی دراوێکی ئەلیکترۆنییە بەناوی دۆجکۆین، کە دەوترێت ئیلۆن مەسک پشتیوانی لێ دەکات. لەگەڵ ئەو هەنگاوەی تویتەر، بەهای دراوی دۆجکۆین بەرێژەی زیاتر لە 30٪ بەرزبووەوە.

ئیلۆن مەسک لە رابردوودا پێشبینی کردبوو رەنگە دراوەکە لە بیتکۆین باشتر بێت، هەر ئەوەش بوو وایکرد نرخی دۆجکۆین بەرزبێتەوە، بەڵام دواتر نرخەکەی دابەزییەوە، بەو هۆیەشەوە، لە دادگە سکاڵا لەسەر مەسک و کۆمپانیای دۆجکۆین تۆمارکراوە، بە تۆمەتی ئەوەی کە مەسک بە تویتەکانی بەهای دۆجکۆینی بەرزکردووەتەوە و دواتر وازی لێهێناوە بەهاکەی دابڕمێت.

ئەم ئایکۆن گۆڕینەی تویتەر کە بە شێوەیەکی کاتییە، وەکو هەوڵێکی مەسک لێکدەدرێتەوە بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت کە هێشتا پێیوایە دۆجکۆین دراوێکی ئەلیکترۆنی متمانەپێکراوە.

En az 10 karakter gerekli