فەرەنسا تیکتۆک و چەند ئاپێکی دیکە لە کارمەندانی حکومی قەدەغە دەکات
  • TEBA KURDİ
  • هەمەڕەنگ
  • فەرەنسا تیکتۆک و چەند ئاپێکی دیکە لە کارمەندانی حکومی قەدەغە دەکات

فەرەنسا تیکتۆک و چەند ئاپێکی دیکە لە کارمەندانی حکومی قەدەغە دەکات

ئازار 26, 2023 12:24
فەرەنسا تیکتۆک و چەند ئاپێکی دیکە لە کارمەندانی حکومی قەدەغە دەکات
0

لایک

حکومەتی فەرەنسا بەکارهێنانی تیک تۆک، تویتەر، ئینستاگرام و چەند ئاپێکی دیکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر ئەو مۆبایلانە قەدەغە دەکات کە تایبەتن بە کاری حکومی.

ئەم بڕیارەی فەرەنسا لەدوای تویتێكی ستانیسلاس گێرینی، وەزیری گواستنەوەی فەرەنسا دێت کە تیایدا رایگەیاند، بەمەبەستی گەرەنتیکردنی ئاسایشی ئەلیکترۆنی ئیدارەکانمان و فەرمانبەرانی حکومی، حکومەت بڕیاریدا بەکارهێنانی تیک تۆک و هاوشێوەکانی لەسەر تەلەفۆنی پیشەیی فەرمانبەرانی حکومی قەدەغە بکات.

وەزیرە فەرەنسییەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ماوەی چەند هەفتەیەکە فەرەنسا و چەندین هاوبەشی ئەورووپی و نێودەوڵەتی رێوشوێنی سنووردارکردن یان قەدەغەکردنی دابەزاندن و بەکارهێنانی ئەپی (تیک تۆک)ـی چینی لەلایەن ئیدارەکانیانەوە گرتووەتەبەر.

بانگەوازەکان بۆ قەدەغەکردنی تیک تۆک لە ئامێرە حکومییەکان، دوای ئەوە پەرەی سەند کە کریستوفر رای، بەڕێوەبەری دەزگای FBI لە مانگی نۆڤەمبەری 2022 رایگەیاندبوو، تیک تۆک مەترسی لەسەر ئاسایشی نیشتمانی دروستکردووە.

En az 10 karakter gerekli