شاندی هه‌رێم گەیشتە بەغداد و بۆ پرسی مووچه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی كۆده‌بێته‌وه‌
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • شاندی هه‌رێم گەیشتە بەغداد و بۆ پرسی مووچه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی كۆده‌بێته‌وه‌

شاندی هه‌رێم گەیشتە بەغداد و بۆ پرسی مووچه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی كۆده‌بێته‌وه‌

كانونی دووه‌م 6, 2024 16:28
شاندی هه‌رێم گەیشتە بەغداد و بۆ پرسی مووچه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی كۆده‌بێته‌وه‌
0

لایک

شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا و سبەی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵی دەستپێدەکات.

ئەمڕۆ شەممە، 06-01-2024، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە میدیاکانی راگەیاند، شاندی باڵای حکومەت گەیشتە بەغدا و سبەی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵی دەستپێدەکات.

ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرۆکایەتیی شاندەکە دەکات. هەورامانی گوتیژی، ئامانجی سەردانەکە “گفتوگۆکردنە لەبارەی یاسای نەوت و گاز، ھەمواركردنه‌وه‌ی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی و دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ چارەسەرێکی ریشەیی کێشەی مووچە“.

ئەم سەردانەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بە‌غدا دەبێتە یەکەم سەردانی ساڵی 2024 بۆ تەواوکردنی گفتوگۆکانی ساڵی رابردوو لەبارەی پرسە هەڵپەسێدراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەتایبەتی پرسی مووچە و پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی.

En az 10 karakter gerekli