سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی فه‌ڵه‌ستین ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌چوارچێوه‌ی بانگهێشتنامه‌یه‌كی فه‌رمی، به‌سه‌ردانێك گه‌یشته به‌غدای پایته‌خت و له‌لایه‌ن موحسن مه‌نده‌لاوی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه پێشوازی لێكرا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ موحسن مه‌نده‌لاوی له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غداد، پێشوازی له روحی فه‌توح سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی فه‌ڵه‌ستین و مو‌سا حه‌دیدی جێگره‌كه‌ی كرد، دوای بانگهێشتنامه‌یه‌كی فه‌رمی كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه بۆیان ره‌وانه‌كرابوو.
موحسن مه‌نده‌لاوی رایگه‌یاندوه، “عێراق له پاڵ دۆزی فه‌ڵه‌ستین وه‌ستاوه و پشتیوانی له گه‌لی برای فه‌ڵه‌ستین و مافی به‌رگریكردن له خاك و شوێنه پیرۆزه‌كان ده‌كات و له هه‌مانكاتدا تاوانه دڕنده‌كانی قه‌واره‌ی زایۆنیستی به‌رامبه‌ر به منداڵان، ژنان و به‌ساڵاچوانی كه‌رتی غه‌ززه و پێشێلكارییه ترسناكه‌كانی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به بڕینی ئاو و كاره‌با و ڕێگریكردن له گه‌یشتنی هاوكارییه‌كان و ئاواره‌بوونی سه‌دان هه‌زار هاوڵاتی مه‌ده‌نی سه‌ركۆنه ده‌كات.
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاشكراشیكردوه، “بێده‌نگی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به كرده‌وه‌كانی كۆمه‌ڵكوژی و كرده‌وه‌ی خوێناویی كه له لایه‌ن هێزه داگیركه‌ره‌كانی زایۆنیستی به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی سڤیلی بێ دیفاعه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن، ڕسواییه بۆ داكۆكیكارانی مرۆڤایه‌تی و ئاشتی”.
موحسن مه‌نده‌لاوی هۆشداریدا له درێژه‌دان به ڕشتنی خوێن له بێتاوانه‌كان و ڕێگریكردن له چونه ژوره‌وه‌ی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان و وتی، “ئه‌و كرده‌وانه ناوچه‌كه راده‌كێشنه ناو ململانێیه‌كی فراوانه‌وه بۆ به‌رگریكردن له پیرۆزییه‌كانی نه‌ته‌وه و خوێنی فه‌ڵه‌ستینیه‌كان”.