وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتێکی دیکەی بڵاوکردەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتێکی دیکەی بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتێکی دیکەی بڵاوکردەوە

حوزه‌یران 18, 2023 16:27
وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتێکی دیکەی بڵاوکردەوە
1

لایک

وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند، سبەی دووشەممە مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگەو لیواکانی وەزارەت دابەش دەکرێت.


وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا تەنها دابەشکردنی مووچەی وەزارەتێکی راگەیاند و دەڵێت، “سبەی دووشەممە مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگەو لیواکانی وەزارەت دابەش دەکرێت”، ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆش مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشکرا.

14ی ئەم مانگە حکومەتی عێراق 400 ملیاری بە قەرز بۆ مووچەی مانگی ئایاری مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەکرد، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری بە میدیاکانی راگەیاند، پێدەچێت تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە 200 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ کۆبکرێتەوە بەوەش کۆی گشتی دەکاتە 600 ملیار دینار، هێشتا زیاتر لە 310 ملیار دینار کورتهێنان بۆ مووچەی مانگی ئایار هەیە.

En az 10 karakter gerekli