لەسەر پرسی مەترسییەکانی لافاو پارێزگاری هەولێر لەگەڵ سوودانی کۆبوونەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • لەسەر پرسی مەترسییەکانی لافاو پارێزگاری هەولێر لەگەڵ سوودانی کۆبوونەوە

لەسەر پرسی مەترسییەکانی لافاو پارێزگاری هەولێر لەگەڵ سوودانی کۆبوونەوە

تشرینی دووه‌م 13, 2023 22:28
لەسەر پرسی مەترسییەکانی لافاو پارێزگاری هەولێر لەگەڵ سوودانی کۆبوونەوە
0

لایک

پارێزگاری هەولێر لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سوودانی رایگەیاند، لە ماوەی رابردوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کەمئاوی و مەترسییەکانی لافاوی شاری هەولێر داوای قەرزیان لە سعودییە کردوە و ئەوانیش قەرزەکەیان دابین کردوە، ئێستا
ئێستا پێویستیان بە رەزامەندی سەرۆک وەزیرانی عێراقە بۆ وەرگرتنی قەرز سەرۆک وەزیرانی عێراقیش دەڵێت، “بۆ چارەسەر ئەو کێشانە بە هەموو شێوەیەک هاوکار دەبین.”

پارێزگای هەولێر لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سەردانی مەحەمەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵی کرد.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبونەوەی پارێزگاری هەولێر و سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی لە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و کاریگەری و لێکەوتەکانی و کێشەکانی کەمی ئاو و کەمبوونەوەی ئاوی ژێر زەوی لە سنووری پارێزگای هەولێر و ئەو پڕۆژانە کرد کە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی فیدراڵ کراوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە کۆبوونەوەکە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەدا، سەرەڕای هەر بارودۆخێك، پڕۆژەی زۆر و تایبەتمان بەو پرسە ئەنجام داوە، بەڵام بەداخەوە بەهۆی قەیرانی دارایی وەک پێویست نەتوانراوە بابەتە ستراتیژییەکان دەستی بۆ ببردرێت، تەنها رێکارە کاتییەکان کراوە.

باس لەوەشکراوە، لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە، پارێزگاری هەولێر باسی لە پێدانی قەرزی سعودیی لەپێناو چارەسەری گرفتی کەم ئاوی و مەترسیەکانی لافاو و کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەش و هەوا کرد.

لە راگەیەنراوی پارێزگای هەولێر ئاماژە بەوەشکراوە، شانشینی سعودییە رەزامەند بوون بە پێدانی ئەو قەرزە بە هەولێر، هەموو رێکارەکان بەکۆتاهاتوون و ئێستا نووسراوی تایبەت لەنووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراقە و تەنها رەزامەندی ئەوان ماوە بۆ وەرگرتنی قەرزەکە.

لای خۆیەوە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەهەموو شێوەیەک پاڵپشت و هاوکار و هەمانگ دەبێت و هەرچی ئاسانکارییە پێشکەشی دەکات بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفت و کێشانەی ئاماژەیان پێکرا.

En az 10 karakter gerekli