دادگای فیدراڵی عێراق: درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان نادەستوورییە

دادگای فیدراڵی عێراق: درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان نادەستوورییە

ئایار 30, 2023 17:14
دادگای فیدراڵی عێراق: درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان نادەستوورییە
0

لایک

دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە کۆبووەوە و بڕیاری دا کە درێژکردنەوەی تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان-عێراق نادەستوورییە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 30-05-2023، دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق تاوتوێی چەند سکاڵایەکی کرد کە یەکێک لەوان درێژکردنەوەی تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان-عێراق بوو. دادگەکە بڕیاری دا کە درێژکردنەوەی تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان نادەستوورییە.

رۆژی 9ـى تشرینى یەکەمى 2022، پەرلەمانى کوردستان-عێراق بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمانى تاوەکو کۆتایی ساڵی 2023 درێژکردەوە، لە کاتێکدا خولی پێنجەم رۆژی 06-11-2022 کۆتایی هات.

En az 10 karakter gerekli