شانەی راگەیاندنی ئەمنی دەستگیرکردنی تیرۆرستێکی لە دیالە راگەیاند

شانەی راگەیاندنی ئەمنی دەستگیرکردنی تیرۆرستێکی لە دیالە راگەیاند

ئازار 12, 2023 11:18
شانەی راگەیاندنی ئەمنی دەستگیرکردنی تیرۆرستێکی لە دیالە راگەیاند
0

لایک

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق رایگه‌یاند، تیرۆریستێک له‌ پارێزگای دیاله‌ دەستگیرکرا و دەستیش بەسەر كۆگایه‌كی ته‌قه‌مه‌نیدا گیرا.

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق له ‌بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا له‌ پارێزگای دیاله‌، تیرۆریستێكیان ده‌ستگیركرد و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر پێنج ده‌مانچه‌ و 55 تفه‌نگی جیاواز و چوار تفه‌نگی راوكردن و هاوه‌نێكی 60 ملم داگرت، هاوکات حه‌شارگه‌یه‌كیان وێران كرد، كه‌ ده‌مانچه‌ی ده‌نگی و نارنجۆكی دوكه‌ڵی تێدابووه‌.

ئاماژە بەوەشکراوە، هێزە ئەمنییەکان، بەپێی پلانەكانیان بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆ دەستگیرکردنی گرووپه‌ تیرۆریستییە شکستخواردووەکان.

En az 10 karakter gerekli