بەبۆنەی 1ـی ئایار، ڕۆژی جیهانی کرێکاران، محمد سەمعان ئاغا، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق، گەرمترین پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی کرێکارانی عێراق و جیهان کرد
محمد سەمعان ئاغا لە پەیامەكەیدا، دووپاتی کردەوە کە “چینی کرێکار نوێنەرایەتی بەردی بناغەی گەشەسەندنی ئابووری و کۆمەڵایەتی دەکات، پشتیوانیکردنیان و پاراستنی مافەکانیان ئەرکێکی نیشتمانییە”.
ناوبراو جەختی لە پێویستی باشترکردنی بارودۆخی کارکردن و دابینکردنی کەشێکی دادپەروەرانە کردەوە كە کرێکاران بپارێزێت و بەشداربێت لە بەرزکردنەوەی بەرهەمی نیشتمانی.
سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، لەم ڕۆژەدا شانازی خۆمان بۆ هەموو کرێکارێک دەردەبڕین ، هەروەها پابەندبوونمان دووپات دەکەینەوە بۆ پشتگیریکردنی یاسا بۆ ئەوەی مافەکانیان بپارێزێت و ژیانێکی شکۆمەندانە و سەلامەتیان بۆ دابین بكات
لە کۆتاییدا محمد سەمعان ئاغا وتی، ڕۆژی کرێکاران بۆنەیەکە بۆ نوێکردنەوەی بەڵێنمان بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە دڵسۆزانە کاردەکەن بۆ داهاتوویەکی باشتر، هیوادارین ئەم جەژنە ئومێد بۆ هەموو خەڵکی وڵاتی خۆشەویستمان بهێنێت.