پەرلەمانی عێراق: سزای دارایی ئەو پەرلەمانتارانە دەدەین کە ئامادەی دانیشتنەکان نابن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • پەرلەمانی عێراق: سزای دارایی ئەو پەرلەمانتارانە دەدەین کە ئامادەی دانیشتنەکان نابن

پەرلەمانی عێراق: سزای دارایی ئەو پەرلەمانتارانە دەدەین کە ئامادەی دانیشتنەکان نابن

شوبات 1, 2024 21:42
پەرلەمانی عێراق: سزای دارایی ئەو پەرلەمانتارانە دەدەین کە ئامادەی دانیشتنەکان نابن
0

لایک

لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا بە کۆی دەنگ بڕیاردرا، هەر پەرلەمانتارێک ئامادەی دانیشتنەکانی پەرلەمان نەبێت یەک ملیۆن دینار سزای دارایی بەسەردا جێبەجێ دەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەسەرۆکایەتی موحسین مەندەلاوی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان بەڕێوەچوو.

بەگوێرەی راگەیەندراوی پەرلەمانی عێراق، لە دانیشتنی ئەمڕۆیاندا بەکۆی دەنگ یاسای سزادانی ئەو پەرلەمانتارانە قبوڵکراوە کە ئامادەی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق نابن.

جەخت لەوەش کراوەتەوە بە پێی یاساکە، سزای دارایی بە بڕی یەک ملیۆن دینار بەسەر ئەو پەرلەمانتارانەدا دەسەپێنن کە ئامادەی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق نابن.

دەشڵێت، “سزاکە ئەو پەرلەمانتارانە ناگرێتەوە کە بەهەر هۆکارێک بێت مۆڵەتی فەرمی وەردەگرن.”

ئاماژە بەوەش کراوە، لە دانیشتنەکەدا بڕیاریانداوە بە کۆنتڕۆڵکردنی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و سزادانی هەموو ئەو کەسانەی کە شتانێک بڵاو دەکەنەوە لەگەڵ کلتوری کۆمەڵگەی وڵاتدا ناگونجێت.

En az 10 karakter gerekli