ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 16ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) میدیا ئێرانییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆككۆماری ئێران له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیای راگه‌یاندووه، پشتیوانیكردنی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له‌پێشینه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران دایه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆككۆماری ئێران به سه‌رۆكی رووسیای وتووه، “گرووپه‌كانی به‌رگری” فه‌ڵه‌ستینی، خاوه‌نی بڕیاری خۆیانن و خۆیان بڕیار له‌باره‌ی به‌رنامه و ستراتیژییان ده‌ده‌ن.
بەرەبەیانی رۆژی (7ـی تشرینی یەکەمی 2023) کەتیبەکانی قەسامی باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس بەهاوبەشی لەگەڵ سەرایا قودس، هەڵمەتی “زریانی ئەقسا”یان بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد و لە راگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکییان ئاراستەی هەریەکە لە شارەکانی تەلئەبیب و سیدۆرت و بیئر سەبع کردووە، بەهۆیەوە زیانێکی زۆریان لەو شارانەی باشووری ئیسرائیل داوە، دواتر ئیسرائیل هێرشی چڕی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکرد.
سوپای ئیسرائیل رایگەیاندووە، ژمارەی ئەو ئیسرائیلیانەی لەلایەن حەماس و گرووپە چەکدارە فەڵەستینییەکانەوە کوژراون گەیشتووەتە 1400 کەس.
له‌لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاند، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان له كه‌رتی غه‌ززه بۆ 2808 به‌رزبووه‌ته‌وه، هاوكات ژماره‌ی برینداره‌كانیش گه‌یشتووه‌ته 10850 كه‌س.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ئاماژەی بەوەشداوە، نزیکەی 50 هەزار ژنی دووگیان لە کەرتی غەززە هەن کە خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانیان وەک پێویست بۆ دابین نەکراوە.
ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەرە فەڵەستینییەکان ناسراو بە (ئۆنروا) بڵاویکردەوە، لە ماوەی 10 رۆژی رابردوودا بەهۆی شەڕی نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل، زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە کەرتی غەززە ئاوارە بوون.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا