بڕیاره سبه‌ی دووشه‌ممه، میخائیل میشوستین سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕووسیا سه‌ردانێكی فه‌رمی بۆ تارانی پایته‌ختی ئێران ئه‌نجامبدات و له‌و سه‌ردانه‌دا ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولا واژۆ ده‌كه‌ن.
به گوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، میخائیل میشوستین له‌گه‌ڵ مه‌سعود پزیشیكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران و محه‌ممه‌د ڕه‌زا عارف جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئێران له تاران گفتوگۆ ده‌كات.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، هه‌ر دوو لایه‌ن به‌نیازن له بواره‌كانی بازرگانی، ئابووری، فه‌رهه‌نگی و مرۆیی، ته‌واوی بازنه‌ی هاوكارییه‌كانی ڕووسیا و ئێران تاوتوێ بكه‌ن، گرنگی تایبه‌ت به پڕۆژه هاوبه‌شه گه‌وره‌كان ده‌درێت له بواره‌كانی گواستنه‌وه، وزه، پیشه‌سازی و كشتوكاڵ.
له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا ڕووسیا و ئێران زیاتر له 20 یاداشتنامه‌ی نێوان وه‌زاره‌ته‌كانیان له بواره جیاجیاكاندا واژۆكردووه، ئێستاش ڕێكاره ناوخۆییه‌كانی حكومه‌ت بۆ واژۆكردنی په‌یماننامه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی نوێ سه‌باره‌ت به هاوبه‌شی ستراتیژی هه‌مه‌لایه‌نه ته‌واو ده‌بن.
بڕیاره له په‌راوێزی لوتكه‌ی بریكس، كه له مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2024 له شاری كازان له ڕووسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، سه‌رۆكه‌كانی هه‌ردوو وڵات ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه واژۆ بكه‌ن.