تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەی پوتین و سوودانی ئاشکرا دەکرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەی پوتین و سوودانی ئاشکرا دەکرێت

تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەی پوتین و سوودانی ئاشکرا دەکرێت

تشرینی یه‌كه‌م 9, 2023 22:13
تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەی پوتین و سوودانی ئاشکرا دەکرێت
0

لایک

کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا رایگەیاند، سبەی سەرۆکی رووسیا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆدەبنەوە و تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانیان تاوتێکردنی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت، جگە لەوەش باس لە هەماهەنگییەکانی نێوانیان دەکەن.

نووسینگەی راگەیاندنی کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا “کرملین” بڵاویکردەوە، سبەی سێشەممە ڤلادمیر پوتین سەرۆکی ووسیا لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی کۆدەبنەوە، گفتوگۆ لە بارەی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو پرسانەی لە نێوان سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی رووسیا تاوتوێ دەکرێت بریتین لە، دۆسیەکانی پەرەپێدانی هەماهەنگی نێوان رووسیا و عێراق، بە پلەی یەکەمیش گفوتگۆ لە بارەی دۆخی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکرێت.

پێشتریش لە کۆبوونەوەی نێوان فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا باس لە ئامادەکارییەکانی پەیوەست بە سەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ مۆسکۆی پایتەختی رووسیا کرد.

بە وتەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، بڕیارە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیران لەگەڵ پوتیندا باس لە ئامڕازەکانی پتەوکردنی هەماهەنگی هاوبەش لە بوارەکانی سیاسەت و ئابووری بکات.

وەزیری دەرەوەی رووسیاش دەڵێت، “لە هەوڵدا دەبن بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق.”

En az 10 karakter gerekli