وەزارەتی گەنجینە ئەمەریكا بەردەوامە لە سزادانی ئەو كەسانەی هاوكاری سوپای كۆماری ئیسلامی ئێران دەكات و لەو چوارچێوەیەشدا بانكێكی عێراقی و خاوەكەی خرانە لیستی سزادراوەكانەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا رایگەیاند: بەهۆی پێشكەشكردنی هاوكاری سوپای پاسدارانی قودس، بانكی هودا و خاوەنەكەی لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكاوە خرانە لیستی سزادراوەكانەوە.
ئەویخستووەتەڕوو، بەدابینكردنی دۆلاری ئەمەریكی بانكی هودا و خاوەنەكەی هاوكارییان پێشكەش بە سوپای كۆماری ئیسلامی ئێران كردوە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، بانكی هودا بووەبە ناوەندێك بۆ سپیكردنەوەی پارە بۆ گرووپە تیرۆریستیەكان.