جێگره‌وه‌ی حه‌لبوسی سوێندی یاسایی خوارد

جێگره‌وه‌ی حه‌لبوسی سوێندی یاسایی خوارد

كانونی دووه‌م 30, 2024 19:08
جێگره‌وه‌ی حه‌لبوسی سوێندی یاسایی خوارد
0

لایک

په‌رله‌مانی عێراق له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆدا پڕۆژه‌یاسایه‌كی په‌سند كرد و خوێندنه‌وه‌ی بۆ ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌یاسای دیكه‌، هاوكات په‌رله‌مانتارێك له‌ شوێنی محه‌ممه‌د حه‌لبوسی سوێندی یاسایی خوارد، له‌ هه‌مان كاتدا دانیشتنه‌كه‌ بۆ ته‌واوكردنی بڕگه‌كانی دیكه‌ بۆ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ هه‌ڵگیرا.

په‌رله‌مانی عێراق له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 30ـی كانوونی دووه‌می 2024ـدا خوێندنه‌وه‌ی بۆ ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌یاسا كرد و هه‌ندێكیان په‌سند كرد.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی په‌رله‌مان، له‌ دانیشتنه‌كه‌دا پڕۆژه‌یاسای هاریكاری یاسایی په‌سند كرا، هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی شۆڕش ژماره‌ (20)ـی ساڵی 2003 و پڕۆژه‌یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ردوو بڕیاری ژماره‌ (175)ـی ساڵی 1994 و ژماره‌ (4)ـی ساڵی 2003 كرا.

هه‌روه‌ها له‌ دانیشتنه‌كه‌دا بورهان ناسر محه‌ممه‌د له‌ شوێنی محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، په‌رله‌مانتاری پێشوو سوێندی یاسایی خوارد.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ راكێشاوه‌، دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان بۆ ته‌واوكردنی بڕگه‌كانی دیكه‌ بۆ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 1ـی شوباتی 2024 هه‌ڵگیرا.

En az 10 karakter gerekli