سەرۆک وەزیرانى عێراق ناردنى پێنج هەزار قوتابی بەمەبەستى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا بۆ زانکۆ جیهانییەکان راگەیاند.
نوسینگەى راگەیاندنى محەمەد شیاع سوودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند؛ وەک دووپاتکردنەوەیەک بۆ کەرتی پەروەردە و گونجاودنی لەگەڵ رێنماییە بەردەوامەکان سەبارەت بە گرنگی پێشخستنی رەوشی پەروەردە و بەدەستهێنانی ئاستی پێویست، لیژنەی باڵای پەرەپێدانی پەروەردە؛ دەست دەکرێت بە ناردنى قوتابیان بۆ خوێندن لە دەرەوەى وڵات.
ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە ئەمڕۆ دووشەممە، 24ـی تەمموز 2023، عێراق دەست دەکات بەڕێکارەکانی ناردنی (5000) ” قوتابی” بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی دکتۆرا و ماستەر لە زانکۆ نێودەوڵەتییە بەناوبانگەکان.
بەپێى ئەو زانیاریانەى نوسینگەکەى سوودانى بڵاویکردوەتەوە مەرجەکانی پرۆگرامی ناردنی قوتابیان لە ماڵپەڕی فەرمی لیژنەکە ڕادەگەیەنرێت (hced.ur.gov.iq)و دەرگای پێشکەشکردنی داواکاری بۆ ئەم پرۆگرامە لە 15ـی ئاب تا 15ـی ئەیلول، 2023 دەبێت