وەزیری تەندروستی: دەستبەسەر ئەو دەرمانانەدا دەگرین کە رێکلامی دابەزاندنی کێش دەکات
  • TEBA KURDİ
  • تەندورستی
  • وەزیری تەندروستی: دەستبەسەر ئەو دەرمانانەدا دەگرین کە رێکلامی دابەزاندنی کێش دەکات

وەزیری تەندروستی: دەستبەسەر ئەو دەرمانانەدا دەگرین کە رێکلامی دابەزاندنی کێش دەکات

كانونی یه‌كه‌م 23, 2023 14:06
وەزیری تەندروستی: دەستبەسەر ئەو دەرمانانەدا دەگرین کە رێکلامی دابەزاندنی کێش دەکات
0

لایک

وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستانی عێراق رایدەگەیەنێت، دەست بەسەر هەموو ئەو دەرمان و گژوگیایانەدا دەگرن کە لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا رێکلامی “دابەزاندنی کێش”ـیان بۆ دەکرێت.

بەیانی ئەمڕۆ شەممە، 23-12-2023، بە ئامادەبوونی پسپۆران و بەرپرسانی تەندروستی هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستانی عێراق، کۆنگرەیەکی زانستی لەبارەی نەخۆشی قەڵەوی لە هەرێم و عێراق، هۆکار و چارەسەرییەکانی لە هەولێر بەڕێوەچوو.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە وتەیەکدا “تکا”ی لە هاووڵاتییانی هەرێم کرد، “بڕوا بە پڕۆپاگەندەکانی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ئەوانەی رێکلام بۆ هەندێک گژو گیا و دەرمانانە دەکەن، گوایە کێش دادەبەزێنن؛ مەکەن، چونکە هیچیان زانستی نین و لایەنی تەندروستییان نییە، بەڵکوو خراپیشن”.

وەکو ئەوەی وەزیری تەندروستی باسی کرد، وەزارەتەکە دەستیکردووە بە راگرتن و دانانی رێنمایی پێویست و دەستبەسەرداگرتنی ئەو جۆرە گژوگیا و دەرمانانەی لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رێکلامیان بۆ دەکرێت؛ “ئەوانە هەموویان دەرمانی زیانبەخشیان تێدایە و دەبێت بە رێنمایی پزیشکی بەکاربهێندرێت، نابێت هەر کەسێک لە خۆیەوە بەکاریان بهێنێت، چونکە زیان بە تەندروستییان دەگەیەنێت”.

بە وتەی سامان بەرزنجی، “کێشەی قەڵەوی، کێشەی هەموو تاكێکی کۆمەڵگەیە. دڵنیام ئەوەی لاوازە و تەندروستییەکی باشی هەیە، سوپاسی خوا دەکات کە قەڵەو نییە و، ئەوەی قەڵەویشە چۆن بیر لەوە دەکاتەوە خۆی لاواز بکاتەوە”.

En az 10 karakter gerekli