وەزارەتی رۆشنبیری گوژمێکی پارە بەسەر نووسەر و هونەرمەندان و رۆژنامەنووسان دابەش دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزارەتی رۆشنبیری گوژمێکی پارە بەسەر نووسەر و هونەرمەندان و رۆژنامەنووسان دابەش دەکات

وەزارەتی رۆشنبیری گوژمێکی پارە بەسەر نووسەر و هونەرمەندان و رۆژنامەنووسان دابەش دەکات

ئاب 16, 2023 19:30
وەزارەتی رۆشنبیری گوژمێکی پارە بەسەر نووسەر و هونەرمەندان و رۆژنامەنووسان دابەش دەکات
0

لایک

وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەواری عێراق رایگەیاند، گوژمێک پارە بەسەر هونەرمەند و نووسەران و رۆژنامەنووسان لە رێگەی ماستەر کارتی بانکی رافیدەینەوە دابەشدەکرێت و ئەگەر سوودمەندەکە کۆچی دوایی کردبێت پارەکە وەرناگرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەواری عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، گوژمێکی پارە بەبڕی 317 هەزار بۆ هەر کەسێک بەسەر نووسەر و هونەرمەند و رۆژنامەنووسان دابەش دەکرێت.

لەلایەکی دیکەوە محەمەد زەکەریا بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندن لە وەزارەتی رۆشنبیری ئاماژەی بەوەکرد، پارەکە لە رێکەوتی 17ـی مانگی ئابی ئەمساڵ لەڕێگەی ماستەر کارت لە بانکی رافیدەین دابەش دەکرێت و ئەگەر سوودەمەندەکە کۆچی دوایی کردبێت پارەکە وەرناگرێت.
ئەو بڕە پارەیە لەلایەن سەندیکای رۆژنامەنووسان و هونەرمەندان و نووسەران وەکو ئابوونە کۆدەکرێتەوە و دواتر بەسەر رۆشنبیراندا دابەشدەکرێت.

En az 10 karakter gerekli