له ماوه‌ی زياتر لە دوو هه‌فته‌ی رابردوودا به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌وای ئه‌فغانستانه‌وه، 60 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 34 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
وه‌زاره‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌ساته‌كان له حكومه‌تی ئه‌فغانستان لهپهیامێكدا بڵاویكرده‌وه، “له‌ماوه‌ی 23 ڕۆژی رابردوودا زیاتر له 60 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 34 كه‌سی دیكه‌ش به‌هۆی به‌فربارین و بارانبارینی به‌خوڕ و سه‌رمایه‌كی زۆره‌وه برینداربوون”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌و رۆژانه‌دا زیاتر له هه‌زار و 600 ماڵ وێران بوون و زیاتر له 177 هه‌زار سه‌ر ئاژه‌ڵیش له‌ناوچوون.
له‌لای خۆیه‌وه، جه‌نان سایك نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌ساتی ئه‌فغانستان رایگه‌یاندووه، “وه‌زاره‌ته‌كه‌یان هاوكاری پێشكه‌ش به خێزانه زیانلێكه‌وتوه‌كان ده‌كات”.
له‌لای خۆیه‌وه، وه‌زاره‌تی كاره گشتیه‌كانی وڵات داخستنی رێڕه‌وی ساله‌نگ و ژماره‌یه‌ك رێگای سه‌ره‌كی له پارێزگاكانی بامیان، غور، ساری پول، نورستان و فه‌ره‌ح ڕاگه‌یاندوه به‌هۆی بارینی به‌فرێكی زۆره‌وه.
هاوكات، لای خۆیه‌وه به‌شی كه‌شناسی له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی ئه‌فغانستان هۆشداریده‌دات له‌وه‌ی كه بارودۆخی سه‌ختی كه‌شوهه‌وا كاریگه‌ری له‌سه‌ر 15 پارێزگای ئه‌فغانستان هه‌یه.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
پاکستان… لە رووداوێکی هاتووچۆدا نزیکەی 60 کەس بوونە قوربانی