رادەستکردنەوەی بارەگاکانی پارتی لە کەرکووک ناڕەزایەتی خەڵکی لێکەوتەوە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • رادەستکردنەوەی بارەگاکانی پارتی لە کەرکووک ناڕەزایەتی خەڵکی لێکەوتەوە

رادەستکردنەوەی بارەگاکانی پارتی لە کەرکووک ناڕەزایەتی خەڵکی لێکەوتەوە

ئاب 28, 2023 10:40
رادەستکردنەوەی بارەگاکانی پارتی لە کەرکووک ناڕەزایەتی خەڵکی لێکەوتەوە
0

لایک

لەدژی رادەستکردنەوەی بارەگای ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک، حەشدی شەعبی و عەرەبەکان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و رێگەی سەرەکی هەولێر – کەرکووکیان داخست.

دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەم مانگە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانی دەرکرد بە گەڕاندنەوەی بارەگا داخراوەکانی پارتی لە کەرکووک، دەنگی ناڕەزایەتی دانیشتووانی کەرکووک بەرزبووەوە.

پارتی لە شاری کەرکووک 33 بارەگای هەبووە و هەرچەندە بەپێی زانیارییەکانی سەرەکیەکان زۆربەی بارەگاکانی پارتی ئێستا لە کەرکووک چۆڵکراوە، بەڵام بارەگای سەرەکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە کەرکووک تائێستا لەلایەن فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکووکەوە دەست بەسەر داگیراوە.

دوای هەوڵی “ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێم” لە 25ی ئەیلولی 2017، هێزەکانی سەر بە حکومەتی فیدراڵی لە 16ی تشرینی یەکەمی 2017 چوونە ناو کەرکوک و کۆتایی بە بوونی پێشمەرگە لەو شارە هێنا.

دوای دەرکەوتنی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە 2014 هێزەکانی پێشمەرگە بۆ ماوەی 3 ساڵ دەستیان کرد بە بڵاوەپێکردن هێزەکانی بۆ سەر ئەو بارەگەیانە لە لایان سوپای عێراقەوە چۆڵکرابوون و

En az 10 karakter gerekli