وهزارهتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق یهكهمین لیستی مووچهخۆر كه له 368 فهرمانبهر پێكهاتووه رهوانهی بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI)ی كرد، بهمهبهستی تهوتین كرد، دوای ئهوهی ماوهی رابردوو بانكهكه پابهندبوونی خۆی به بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بۆ تهوتینكردنی مووچهخۆرانی ههرێم راگهیاند.
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق نووسراوێكی ئاڕاستهی بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) کردووە، كه تیایدا به لیستێك 368 فەرمانبەریی رەوانەی بانكهكه كردوه بهمهبهستی دهستپێكردنی جێبهجێكردنی بڕیاری تهوتین.
ئاماژهی بهوهشكردوه، “لە سۆنگەی سوربونمان لەسەر ئاڵوگۆڕکردنی زانیارییەکانی نێوان تیمی هەژماری من و بانکی عێراقی بۆ بازرگانی، لە رێگەی ئینتەرنێتەوە فۆڵدەرێکی پارێزراویان لەگەڵدا هاوبەش دەکەین، کە یەکەم، هەموو زانیارییەکی پێویستی تێدایە لەبارەی بەشداربوان (KYC)؛ دووەم: هەموو بەڵگەنامەیەکی پێویستی تێدایە بۆ کردنەوەی هەژماری بانکیی بەگوێرەی پێویستییەکانی بانکی ناوەندیی عێراق”.
8ی ئهم مانگه، بانکی بازرگانی عێراق (TBI) لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی و لەسەر راسپاردەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بانکەکە بەشداری لە پڕۆسەی تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان-عێراق دەکات.
ئاماژهی بهوهشكردوه، ئامادەیی تەواویان تێدایە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی تەوتینی مووچە و دروستکردنی کارتی بانکی بۆ فەرمانبەرانی هەرێم، لە ئێستاشدا چاوەڕێی ناردنی لیستی ناوی ئەو فەرمانبەرانەی هەرێمن کە بڕیارە مووچەکانیان لە بانکەکەک جێگیر بکرێت.
ههر لهو رۆژهدا وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق رایگەیاند، بە خۆشحاڵییەوە بانکی بازرگانی عێراق (TBI) بەشداری لە پڕۆژەی “هەژماری من” دەکات، لە کاتێکدا بانکەکە لە راگەیەندراوی تایبەت بە خۆی دەڵێت، “بە گوێرەی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی بەشداری لە پڕۆسەی تەوتینی مووچەی فەرمانبەران دەکەین”.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت