رۆژانی پشوو له‌ هه‌رێم و عێراق دیاریكران

رۆژانی پشوو له‌ هه‌رێم و عێراق دیاریكران

ئازار 26, 2024 16:06
رۆژانی پشوو له‌ هه‌رێم و عێراق دیاریكران
0

لایک

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌، پێنج رۆژ پشوی فه‌رمی له‌ مانگی نیسانی 2024 راگه‌یاند، به‌پێی رۆژژمێری فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمیش هه‌مان ماوه‌ له‌ داموده‌زگاكانی هه‌رێم پشووی فه‌رمی ده‌بێت.

ئەنجومەنی وەزیران له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، “ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا پشووی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، لە ڕۆژی سێشەممەوە 9ی نیسانی 2024 دەستپێدەکات تاوەکو ڕۆژی شەممە 13ی نیسان بەمەرجێک دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت لە رۆژی یەکشەممە 14ی نیسانی 2024 دەستپێبکاتەوە”.

به‌پێی رۆژژمێری فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ 9ی نیسان تاوه‌كو هه‌ینی 12ی هه‌مان مانگ پشووی فه‌رمی ده‌بێت به‌هۆی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌، له‌ رۆژی 14ی مانگیشه‌وه‌ ده‌وامی فه‌رمی ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

En az 10 karakter gerekli