لە راگەیەندراوێکدا حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە، رۆژی سێشەممە 27ی حوزەیرانی 2023، تاوەکو رۆژی شەممە 1ی تەممووزی 2023 لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێم پشووی فەرمی دەبێت.
بەپێی راگەیەندراوەکە، پشووەکە بۆ هەموو دامودەزگاکانە، “جگە لە وەزارەتی پەروەردە کە بەگوێرەی خشتەی لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان، رۆژی سێشەممە 27ی حوزەیرانی 2023 کۆتا تاقیکردنەوەی گشتیی پۆلی 12ی ئامادەیی ئەنجام دەدرێت.”
رۆژی یەکشەممە 2ی تەممووزی 2023، وەکو لە راگەیەندراوێکدا هاتووە، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێم دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت