کونسوڵی ئەمەریکا: نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ ئێمە پرسێکی گرنگە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • کونسوڵی ئەمەریکا: نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ ئێمە پرسێکی گرنگە

کونسوڵی ئەمەریکا: نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ ئێمە پرسێکی گرنگە

ئاب 28, 2023 18:24
کونسوڵی ئەمەریکا: نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ ئێمە پرسێکی گرنگە
0

لایک

کونسوڵی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت کۆبووەوە و پرسی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتەکەی بە پرسێکی گرنگ زانی و هیوای خواست بە هاوبەشیی نێوان هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان، یاسای نەوت و گاز ئامادە و پەسند بکرێت. 

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەبا، کەمال محەمەد، وەزیری کارەبا و وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت پێشوازیی کرد له‌ مارک سترۆ کونسوڵى گشتیی نوێى ئه‌مریکا لە هەولێر و لە دیدارێکدا باسیان لە بارودۆخی هەردوو کەرتی کارەبا و نەوتی هەرێم کرد.

کونسوڵ ئەمریکا لە هەولێر باسی لەوەکردووە، پرسی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتەکەی بە پرسێکی گرنگە و هیوای خواست بە هاوبەشیی نێوان هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان، یاسای نەوت و گاز ئامادە و پەسەند بکرێت. 

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا هەنگاوەکانی وەزارەتی کارەبا بۆ سودوەرگرتن لە وزەی خۆر بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بە گرنگ وەسف کرد.

En az 10 karakter gerekli