نێچیرڤان بارزانی: چارەسەری کێشەکانی هەرێم لە بەغدایە و لە هیچ جێگەیەکی دیکە نییە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • نێچیرڤان بارزانی: چارەسەری کێشەکانی هەرێم لە بەغدایە و لە هیچ جێگەیەکی دیکە نییە

نێچیرڤان بارزانی: چارەسەری کێشەکانی هەرێم لە بەغدایە و لە هیچ جێگەیەکی دیکە نییە

تشرینی یه‌كه‌م 10, 2023 18:52
نێچیرڤان بارزانی: چارەسەری کێشەکانی هەرێم لە بەغدایە و لە هیچ جێگەیەکی دیکە نییە
0

لایک

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌ هه‌ردوولاوه‌ ئیراده‌یه‌كی به‌هێز نییه‌ كه‌ كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غداد چاره‌سه‌ر بكرێن و هه‌ردوولا به‌بێ موجامه‌له‌ دابنیشن و سیستمی فیدڕاڵی راسته‌قینه‌ جێبه‌جێ بكرێت، ده‌شڵێت، “له‌ناو عێراق نابێت هه‌ڵسوكه‌وت له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ بێت كه‌ كێ لاوازه‌ و كێ به‌هێزه‌، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ بێت ئه‌وا كێشه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن”.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دیداری مێری رایگەیاند، پەیوەندی نێوان یەکێتی و پارتی هێندە خراپ نییە کە کێشەی گەورەی لێبکەوێتەوە، لە دوای کۆچیی دوایی مامجەلال یەکێتی بە دۆخێکی جیاوازدا تێپەڕی، بۆیە پێویستە لە شێوازی کارکردن یەکێتی و پارتی میکانیزمێکی هاوبەش بدۆزنەوە.

وتیشی، “هەنگاوی یەکەمی ئەو کارکردنی هاوبەش پێویستی بە رێککەوتنی کاغەزییە هاوشێوەی ئەوەی لە سەردەمی مامجەلال کرا و بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ سەقامگیری بۆ هەرێم دابین کرد.”

ئاماژەی بەوەشکرد، کێشەیەکی جەوهەری لە نێوان بەغداد و هەرێم هەیە، بۆ ئەوەی بەرەوپێشچوون لە دۆسیەکانی نێوانیان بەدی بکرێت، پێویستە سەرەتا ئەو کێشە جەوهەرییە چارەسەر بکرێت، تاوەکو یەکلایی نەبێتەوە ئایا عێراق سیستمی فیدڕاڵییە یان ناوەندییە هیچ کێشەیەک چارەسەر نەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لە نێوان هەرێم و عێراق ئیرادەیەکی بەهێز نییە تاوەکو کێشەکان بەبێ مێزی گفوتگۆ چارەسەربکرێت، هەڵسوکەتی نێوان هەرێم و بەغداد نابێت بە بەهێزی دیاریبکرێت و ئەو تێڕوانینە تەنها کێشە بۆ هەردولا دروست دەکات.

باسی لەوەشکرد، بنیادی دەوڵەتی نوێی عێراق بە هاوبەشی لەگەڵ هەرێم بووە و کاری یەک لایەن نییە، حکومەتی هەرێم بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران بەوپەڕی شەفافیەتیەوە کاری لەگەڵ حکومەتی بەغداد کردوە، نابێت هاتن و نەهاتنی مووچە ببێتە هەواڵی گەرم، بۆیە لەسەر لایەنەکانی بەغدادیش پێویستە وەکو حکومەتی هەرێم بەرگری لەو مافەی فەرمانبەرانی هەرێم بکات.

نێچیرڤان بازرانی ئاماژەی بەوەشکرد، چارەسەری کێشەکانی هەرێم لە بەغدادە و لە هیچ جێگەیەکی دیکە نییە، راستە ئێران دراوسێی هەرێم و عێراق، بەڵام عێراق و هەرێمیش خاوەن ماڵی خۆیانن بۆیە لەسەریان پێویستە بەبێ پەنابردن بۆ دەوڵەتی دیکە کێشەکانیان چارەسەر بکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان عیراق نابێت ببێتە هەرەشە بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ، هەروەها نابێت هیچ لایەنێکی ئۆپۆزسیۆن لە هەرێم و عێراق راهێنان بکەن و پەناگەی خۆیان جێگیر بکەن تاوەکو ململانێی چەکداری لەگەڵ وڵاتانی دیکە بکەن، بۆیە رێککەوتنی ئەمنیش بە پشتبەستن بە یاسا نێودەوڵەتییەکان واژۆ کراوە.

سەرۆکی هەرێم ئەوەشی ئاشکرا کرد، دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوت بە دیاریکراوی بەهۆی دوو کێشەیە، یەکەمیان پارەی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوتە، بەپێی یاسای بودجەی عێراق بۆ دەرهێنانی هەر بەرمیلە نەوتێک شەش دۆلار دانراوە، ئەو پارەیەش زۆر کەمە و کۆمپانیاکان پێی رازی نین.

روونیشیکردەوە، عێراق لە کێلگە نەوتییەکانی گەیارە 30 دۆلاری بۆ دەرهێنانی هەر بەرمیلێک نەوت دابین کردوە، بەڵام بۆ کۆمپانیاکانی هەرێم شەش دۆلار دابینکراوە، ئەمەش بە مانای ئەوە دێت کێشەی هەناردەی نەوت لە عێراقە نەک تورکیا.

ئاماژەی بەوەشکرد، پرسی واژۆکردنی رێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ تورکیا هاوشێوەی ئێران پەیوەستە بە گفوتگۆ و یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە، پەکەکە هیچ رێزێک لە دامەزراوە نیشتمانییەکانی تورکیا و هەرێم ناگرێت، ئەمەش وای کردوە تورکیا بەرامبەر ئەو پێشێلکاریانە بێدەنگ نەبێت.

لە بارەی فڕۆکەخانەی سلێمانی سەرۆکی هەرێم ئەوەی خستەڕوو، بە بەردەوام لەگەڵ تورکیا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی گفوتگۆ دەکەن، تورکیا چەند نیگەرانییەکی هەیە و تاوتوێکردنی ئەو پرسە بەردەوامە.

En az 10 karakter gerekli